لە هەینییەوە شەپۆلێکی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
03:27 - 10/12/2025
کوردستان
+
-

بە کۆتاییهاتنی شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین ڕاستەوخۆ شەپۆلێکی دیکە ڕوو لە ناوچەکە دەکات و کەشناسێکیش دەڵێت بەفربارینیشی لەگەڵ دەبێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامیی هەیە و کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: بە گشتیی کاریگەری شەپۆلەکە لەمشەوەوە بەرەو لاوازی دەچێت، بەڵام لە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە، لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان لەمشەویشدا کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت وەک لە شوێنەکانی دیکە.

 

شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەدا، لە سبەینێدا بە گشتیی شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا بەرەو سەقامگیریی دەچێت لە تەواوئی هەرێمی کوردستان.

 

لەبارەی شەپۆلی دیکەی بارانبارین، ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، کە ڕاستەوخۆ لە هەینییەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەریمی کوردستان دەکات و دوو ڕۆژێک بەردەوام دەبێت، شەپۆلەکە بۆ شارەکان بارانی باشیان لەخۆگرتوە و بۆ ناوچە شاخاویی و سنورییەکانیش بەفربارینی پێیە.

شاڵاو هیدایەت وتیشی کە لەگەڵ شەپۆلە نوێیەکەدا کە هەینی و شەممە لە ناوچەکەمانە، پلەکانی گەرماش 2 بۆ 3 پلەی سیلیزیی دادەبەزن...

11781 جار خوێندراوەتەوە