وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی
عێراق داوا له‌ده‌رچوانی كۆلیژ و په‌یمانگه پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له‌رێگه‌ی فۆرمی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه داواكاری بۆ دامه‌زراندن پێشكه‌ش بكه‌ن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لهراگهیهنراوێكیدا
داوای لە دەرچوانی کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی
2023-2024 تایبەتمەند لە پزیشکی ددان، دەرمانسازی،
و كۆلیژو په‌یمانگه پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كان كردوه له‌رێگه‌ی فۆرمی ئهلهكترۆنیهوه
داواكاری بۆ دامه‌زراندن پێشكه‌ش بكه‌ن .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه دامه‌زراندن بە پشتبەستن بە ڕەزامەندی و ڕێنماییەکانی وەزیری
تەندروستی دکتۆر ساڵح مەهدی حەسناوییه.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەم بانگەوازە بەشێکە لە ڕێکارەکانی دامەزراندنی
کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، بەپێی بڕگەکانی یاسای دەرچوونی پزیشکی ژمارە (6)ی
ساڵی 2000.
هاوكات بەشی پلاندانان و پەرەپێدانی سەرچاوەکانی وەزارەتی ته‌ندروستیی ڕوونی
کردەوە کە فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی لە بەرواری ڕاگەیاندنەکەوە بۆ ماوەی مانگێکی
تەواو بەردەست دەمێنێتەوە، داواش لەو کەسانە دەکات کە شایستەن پابەندی ڕێنماییە فەرمییەکان
بن و ڕێکارەکانی پێشکەشکردن تەواو بکەن.
لینیكی فۆرمه‌كه بۆ ده‌رچوانی هه‌رێمی كوردستان https://soft.moh.gov.iq/2025/kurdistan_g_2025_122025ty/login
لینكی فۆرمه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقن https://soft.moh.gov.iq/2025/outsideiraq_g_2025_122025u/main_form
1539 جار خوێندراوەتەوە