سوپای ئیسرائیل، بە مەبەستی دابەشکردنی هاوکاری مرۆی لە کەرتی
غەززە، ئاگربەستی کاتی و تەکنیکیان لە چەند ناوچەیەک ڕاگەیاند، دەڵێت: ئاگربەستەکە ئەو شوێنانە ناگرێتەوە کە چەکدارانی حەماس تێدا چالاکن.
هەواڵ:KNNC
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل
لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سوپا بۆ زیاد کردنی شوێنی
دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە، سوپا ئاگربەستی کاتی و تەکنیکی
ڕاگەیاند لە نێوان کاتژمێر 10ی بەیانی تاوەکو هەشتی شەو ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت واتا بۆ ماوەی 10 کاتژمێر دەبێت.
بەپێی بەیانامەکە، ئاگربەستەکە
لە ناوچەکانی مواسی و دێر بەلەح و چەند ناوچەیەک ناو غەززە دەگرێتەوە، بەڵام ئەو شوێنانە ناگرێتەوە کە چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس تێدا چالاکن، هەروەها
بڕیارەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە
بوە.
هەر لە چوارچێوەی ئەو
ئاگربەستە، سوپای ئیسرائیل، هاوکاری مرۆی زیاتر لە ڕێگەی ئاسمانەوە هەڵدەداتەوە
خوارەوە و لە نێوان کاتژمێر شەشی بەیانی بۆ 11ی شەو ڕێگە بە هاوکاری ڕێکخراوەکە
دەدرێت کە لە ناو کەرتی غەززە هاتوچۆ بکەن و هاوکاری دابەشبکەن.
135 جار خوێندراوەتەوە