بەهۆی ئەو شەپۆلە
بارانبارینەوەوە کە پاکستانی گرتوەتەوە، بەردەوام ژمارەی قوربانییەکان لە
زیادبوندایە و لە نوێترین ئاماریشدا، تەنها لە ماوەی یەک مانگدا 266 کەس گیانیان
لەدەسداوە و دەیان گوندیش ژێر ئاو کەوتون.
هەواڵ:KNNC
دوابەدوای چڕبونەوەی
بارانبارین لە وەرزی گەرمادا، پاکستان ڕوبەڕوی یەکێک لە کوشندەترین وەرزەکانی بارانبارین
بوەتەوە و بەپێی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا لانیکەم 266 کەس بەهۆی کارەساتەکانی پەیوەست
بەو باران بارینە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەسەڵاتی
نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان نوێترین ئاماری گیانلەدەستدانی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە ماوەی
مانگێکدا ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەی
پاکستانندا هاتوە؛ تەنها لەماوەی یەک مانگدا، بەهۆی بارانی بەخوڕ وهەڵسانی لافاوەوە 266 کەس گیانیان لەدەستدا و
لانیکەم 628 کەسیش لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەدا برینداربون.
ئەمە جگە لەوەی زیاتر
لە هەزار یەکەی نیشتەجێبون بەهۆی لافاوەوە وێران بون و دەیان گوندیش بە تەواوی ژێرئاوکەوتن
و دانیشتوانەکەی ئاوارەبون.
زیاتر لە مانگێکە
شەپۆلێکی باران بارین چەند ناوچەیەکی وڵاتی پاکستانی گرتوەتەوە و بە وتەی دەسەڵاتدارانی پاکستان، ئەو ناوچانەی
کە مەترسییان لەسەرە بریتین؛ لە ڕەوالپیندی، لاهور، سیالکۆت، سەرگۆدا، فەیسە
ئاباد، موڵتان، خانوال، ساهیوال، لۆدران، موزەفارگار، کۆت ئادو، تاونسا، ڕاجانپور،
بەهاوالپور و ڕەحیمیار خان.
لەم ناوچانەدا ئەگەری
لافاوێکی توندی شارەکان زۆر زیاترە، حکومەتی پاکستان داوای لە هەمو هاوڵاتییان
کردوە کە ئاگاداری هۆشدارییەکانی کەشوهەوا بن و دور بکەونەوە لە گەشتە ناپێویستەکان
بۆ ناوچە مەترسیدارەکان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تیمەکانی
فریاگوزاری و فریاگوزاری لە ئامادەباشی تەواودان، بەڵام لەگەڵ بەردەوامی بارانبارین،
مەترسی زیادبونی زیانی گیانی و زیانی ماددی لە ئارادایە.
111 جار خوێندراوەتەوە