عەلی خامنەیی لە پەیامێکدا
کە بە بۆنەی یادی چلەی کوژرانی فەرماندەکانی سوپای پاسداران و زانا و کارمەندانی بەرنامە
ئەتۆمییەکان لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ڕایگەیاند: هێرشەکان زەبرێکی قورس و بەهێز
بون، بەڵام دوژمنی گەمژە و کورتبین بە ئامانجەکەی نەگەشت.
هەواڵ:KNNC
عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری
ئیسلامی لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی چلەمین ساڵڕۆژی کوژرانی ژمارەیەک فەرماندە و کەسایەتیی
پەیوەندیدار بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا،ڕایگەیاند
هێرشەکان زەبرێکی قورس و بەهێز بون، بەڵام دوژمنی گەمژە و کورتبین بە ئامانجەکەی
نەگەشت.
ناوبراو جەختی کردەوە کە
دەبێت هەوڵبدرێت ڕێوشوێنی
بەرفراوانتر لە بواری ئەمنی، زانستی و کۆمەڵایەتیدا بگیرێتەبەر و لەم پەیامەدا جەختی لە "پێویستی پاراستنی یەکێتی
نەتەوەیی" کردەوە و بە "ئەرکێکی گشتگیر"ی زانی.
خامنەیی هەروەها داوای لە فەرماندە سەربازییەکان
کرد کە "زیاتر وڵات بە ئامرازەکانی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەربەخۆیی تەیار
بکەن" و داوای زاناکانی وڵاتەکەشی کرد "بە خێرایی بەرەو پێشخستنی زانست
و تەکنەلۆژیا لە هەموو کەرتەکاندا هەنگاو بنێن".
خامنەیی لە بەشێکی دیکەی
پەیامەکەیدا بۆ "پیاوانی ئایینی" داوای لێکردن کە بە پێشکەشکردنی "ڕێنمایی
ڕۆحی" و "ئامۆژگاریکردنی خەڵک بۆ سەبر و خۆڕاگر" ڕۆڵی خۆیان لە دۆخی
ئێستادا بگێڕن.
لە کۆتایی
پەیامەکەشیدا دەڵێت؛ داهاتو ئەوە
نیشاندەدات کە هەردو بزوتنەوەی سەربازی و زانستی زیاتر پێشدەکەون و بەرەو ئاسۆی گەشتر
دەڕۆن
419 جار خوێندراوەتەوە