وتەبێژی سوپای ئێران دوژمنمان ناچار کرد بە مەرجەکانی ئێران ئاگربەست قبوڵ بکات

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 09/04/2026
جیهان
+
-

محەمەد ئەکرەمی نیا وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند؛ هێشتا وڵاتەکەی لە دۆخی شەڕدایە، بەڵام گەیشتن بە قۆناغی ئاگربەست و هەنگاونان بەرەو دانوستان بە سەرکەوتن بۆ گەلی ئێران هەژمار دەکەن

 

ئاماژەی بەوەش کرد لایەنی بەرامبەریان ناچار کردووە بەپێی مەرجەکانی ئێران و پێشنیازی 10 خاڵی تاران،  ئاگربەست قبوڵ بکات

 

وتەبێژی سوپای ئێران ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستەکانی واشنتۆن گرت و ڕایگەیاند ئەمریکییەکان و بەتایبەت دۆناڵد ترەمپ ، لە ڕابردوودا خۆیان سەلماندووە کە جێگەی متمانە نین

 

هەروەک جەختی لەوەش کردەوە، دوژمن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دوو خولی دانوستاندا نیشانی داوە کە ناتوانرێت متمانەی پێ بکرێت

 

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەکرەمی نیا ئاماژەی بە ئامادەیی هێزەکانیان کرد و وتی بۆ هەر هەنگاوێکی داهاتوو، چاوەڕوانی فەرمانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەین

32 جار خوێندراوەتەوە