سوپای ئیسرائیل کوژرانی عەلی یوسف حەرشی، سکرتێری تایبەتی نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە هێزەکانیان دوێنێ چوارشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی ورددا توانیویانە "عەلی یوسف حەرشی" بە ئامانج بگرن و بیکوژن، کە وەک سکرتێری تایبەتی نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان ناسراوە
تاوەکو ئێستا حزبوڵای لوبنان بە فەرمی هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کوژرانی ئەو بەرپرسەی بڵاونەکردووەتەوە. ئەم هێرشەش لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە چڕەکانی ئیسرائیلدایە بۆ سەر سەرکردە و بەرپرسانی باڵای حزبوڵا لە ناو خاکی لوبنان.
31 جار خوێندراوەتەوە