شاندێکی ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و بڕیارە ئەمڕۆ
دووشەممە، گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ
یەکلاییکردنەوەی دۆسیە داراییەکان و پرسی گومرگ دەستپێبکەن
شاندەکەی
هەرێم بە سەرۆکایەتی ئومێد سەباح و ئەندامێتی ئامانج ڕەحیم و عەبدولحەکیم مستەفا،
زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و لیژنە گومرگییەکان ئەنجام
دەدەن. ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە بریتییە لە داخستنی چەند دۆسیەیەکی
هەڵپەسێردراوی نێوان هەولێر و بەغدا، کە گرنگترینیان یەکخستنی سیستمی گومرگی و
پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و شایستە داراییەکانە
لە کۆبوونەوەکاندا باس لە بڕی
ئەو 120 ملیار دینارەکە دەکرێت کە بڕیاربوو هەرێم مانگی ڕابردوو ڕادەستی بکات، بەڵام
تەنها 60 ملیار دیناری ڕادەست کراوە
هاوکات دۆسیەی لادانی سزاکانی سەر دۆلار و
پشکی هەرێم لەو دراوە تەوەری تری گفتوگۆکان دەبن، چونکە تا ئێستا پشکی هەرێم لە
دۆلار نەگەیشتووە و تیمی کوردی دەیەوێت چارەسەرێکی کردەیی بۆ ئەو کێشەیە بدۆزێتەوە
هاوکات، شاندەکەی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا پرسی
جێبەجێکردنی سیستمی (ئاسیکۆدا) تاوتوێ دەکەن، کە سیستمێکی نێودەوڵەتییە بۆ
ئۆتۆماتیککردنی ڕێکارە گومرگییەکان و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و ڕێکخستنی داهات لە
مەرزەکاندا.
138 جار خوێندراوەتەوە