نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی
کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق کرد بەبۆنەی
سەرکەوتنیان بۆ مۆندیالی 2026 و ڕایگەیاند، ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە دوای 40 ساڵ
چاوەڕوانی هاتەدی، مژدەیەکی خۆش و مایەی شانازییە بۆ هەموو عێراقییەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی 4ی 2026 ،
هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا لە وڵاتی مەکسیک ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی
بۆلیڤیا بووەوە. عێراق توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتن
بەدەستبهێنێت و بەفەرمی پلیتی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 مسۆگەر بکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت "دەستخۆشی
لە تەواوی ئەندامانی هەڵبژاردەکە دەکەم کە بە ماندووبوون و دڵسۆزیی خۆیان، خەونی
گەیشتن بە مۆندیالیان کردە ڕاستی." هەروەها هیوای خواست ئەم سەرکەوتنە
وەرزشییە ببێتە هەوێنی تەبایی و خۆشی بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.
55 جار خوێندراوەتەوە