تاران جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە دوو دەیەی رابردوودا لێکۆڵینەوەی وردیان لە شکستەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا کردووە و عەباس عەراقچی دەڵێت لە قۆناغێکداین کە کۆتاییهاتنی شەڕ لە دەستی ئێراندایە.
هەواڵ:KNNC
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بۆ ماوەی دوو دەیەیە لێکۆڵینەوەیان لە شکستەکانی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان کردووە و وانەکانیان لە ستراتیژی سەربازی خۆیاندا بەکارهێناوە.
عەباس عەراقچی ئاماژە بەوەشکرد، بۆردومانکردنی تاران هیچ کاریگەرییەکی لەسەر توانای جەنگیی ئێران نابێت، چونکە سیستمێکی بەرگریی ناناوەندییان هەیە کە ڕێگەیان پێ دەدات چۆنیان بوێت مامەڵە بکەن و ئێستا ئیتر کات و شێوازی کۆتاییهاتنی جەنگ لەسەدەتی ئێراندایە...
300 جار خوێندراوەتەوە