وەزارەتی پلاندانانی عێراق وەڵامی ناڕەزایەتیەکانی هەرێمی دایەوە

KNN : Kurdish News Network
05:36 - 26/02/2026
کوردستان
+
-

 وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند لە کۆبونەوەی وەزارەتەکەماندا نارەزایی بونی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە هۆکاری کەمبونەوەی ریژەیی دانیشتوانی لە ١٤.١٪ ـەوە بۆ ١٢.٦٨٪ رونکردۆتەوە

 

هەواڵ: KNN

وەزارەتی پلاندانانی عێراق وەلامی ئەو نارازەییانە دەداتەوە کە دەڵێن ڕێژەیی دانیشتوانی هەرێم لە سەرژمێری عێراق کەم کراوەتەوە 

وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت دیاریکردنی دانیشتوانی هەرێم بە رێژەی ١٢.٦٨٪  ئەنجامێکی دەستکاری نەکراوە.

دەشڵێت ، زیاتر لە ٢٠ خشتەی وردی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٤ یان رادەستی هەرێم کردووە، کە داتاکانی لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزاو ناحیە و گەڕەک و گوندەکان دایە.

 

وتەبیژەکە باس لە کۆبونەوەکانی پێش ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری دەکات و دەلێت لە مانگی ١٠ ی ساڵی ٢٠٢٤ نوێنەری هەرێم لە کۆبەنەوەکاندا داوای کرد ئەو کەسانەی لە هەرێم نیشتەجێن بەڵام شوێنی نیشتەجێبوونی پێشوویان پارێزگاکانی دیکەی عێراق بووە، لەسەر پارێزگا رەسەنەکانی خۆیان ئەژمار بکرێن.

 

وتیشی، دوای جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە و گەڕاندنەوەی کەسەکان بۆ سەر پارێزگا ڕەسەنەکانی خۆیان و لابردنی بیانییەکان، رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بووەتە١٢.٦٨٪ـی کۆی دانیشتووانی عێراق

986 جار خوێندراوەتەوە