نرخی زێڕ و زیو لە بەرزبوونەوەدان

KNN : Kurdish News Network
09:47 - 21/02/2026
جیهان
+
-

نرخی زێڕ و زیو ناجێگیرن و ئەمڕۆش هەردووکیان بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.

 

هەواڵ:KNNC


نرخی زێڕ و زیو بەردەوامن لە ناجێگیریی و ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوە بازاڕدا هەردوو کانزاکە نرخیان بەرەو بەرزبوونەوە چوو.

نرخی ئۆنسەیەک زێر 128 دۆلاری چووەتەسەر و ئێستا بە 5 هەزار و 96 دۆلار و 40 سەنتە.

نرخی مسقاڵە جیاوازەکانیش بەمجۆرەی خوارەوەن:
‎نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێک و 262 هەزار دینارە
‎نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 156 هەزار دینارە
‎نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیارە 21 بە ملیۆنیک و 105 هەزارە دینارە
‎ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 948 هەزار دینارە


لەگەڵ ئەوەشدا نرخی ئۆنسەیەک زیو 7 دۆلار و چووەتەسەر و هەر ئۆنسەیەکی 85 دۆلارە و هەر کیلۆیەکی نزیکەی 60 دۆلاری چووەتەسەر و بە دوو هەزار و 727 دۆلارە....

1483 جار خوێندراوەتەوە