خەبات: تەرمی ژنێک لە ئاودا دەرهێنرا

KNN : Kurdish News Network
05:48 - 26/02/2026
کوردستان
+
-

 لە قەزای خەباتی سەر بەپارێزگای هەولێر تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن ٥٥ ساڵ دانیشتوی هەولێر  لە نێو ئاودا دەرهێنرا 

 

هەواڵ: KNN

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند: پاش ئاگادار کردنەوەمان لەوەی کەسێک کەوتۆتە نێو ئاو دەستبەجێ تیمی ژێرئاوی خەبات توانییان بیدۆزنەوە

 

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر باسی لەوەشکرد ئەو تەرمەی لە ئاوەکەدا دەرهێندراوە ژنێکی دانیشتوی هەولێربوە       

 
شایەتحاڵانی نزیک رووداوەکە  دەڵێن کە ئەو ژنە لەسەر پردی کۆنی خەبات خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە ".


پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆرووداوەکە کردووەتەوە و تەرمەکەش رەوانەی پزیشکیی دادی هەولێر کراوە

22 جار خوێندراوەتەوە