لە هەرێم بارانبارین و لە عێراق خۆڵبارین دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
12:34 - 26/02/2026
کوردستان
+
-

لە هەرێم بارانبارین و لە عێراق خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

 

هەواڵ:KNNC

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمە باران لە سنوری دهۆک و زاخۆ دەست پێدەکات پاشان کاریگەری بارانبارین درێژ دەبێتەوە و نمەباران و بارانی مامناوەند لە سنوری هەولێر و سۆران دەبارێت، لە کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەبێت , هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت .

 

لای خۆشیەوە کەشناس پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: سبەینێ لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و ناحیەی حاجی ئۆمەران و قەزای مێرگەسور بەفر دەبارێت ، مەودای نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 9ی شەو لە ناو قەزای پێنجوێن و دەوروبەری بەفر دەبارێت ، بەپێی نەخشەکان لە ناو پێنجوێن ڕێژەی بەفر بارینەکە زۆر نابێت زیاتر دەوروبەری پێنجوێن و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت ، هەرچەند ئەمە پێشبینیە دڵنیایی نیە گۆڕانکارییەکان زۆر خێران ڕەنگە ناو پێنجوێنیش سپیپۆش ببێت و بەفری باش ببارێت ، لە شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە سبەینێوە سەرمای بەهێز ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە ئاگایی یەوە کارەکانیان ڕابپەڕێنن.

547 جار خوێندراوەتەوە