هاوردەکردنی زێڕ و مۆبایل
لە ڕێگەی هەریمی کوردستانەوە قدەغەکرا و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی کۆنترۆڵ دەگەڕێندرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق
بڕیارێکی نوێی دەرکردوە کە تێیدا ڕێگری لە گواستنەوەی چەند کاڵایەکی دیاریکراو
دەکات لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە.
بەپێی نوسراوە فەرمییەکە،
لەمەودوا ڕێگە نادرێت زێڕ، مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕێگەی ئەو دوو فڕۆکەخانەیەوە
هاوردە بکرێن یان بگوازرێنەوە.
لەبارەی هۆکاری
بڕیارەکە ئاماژە بەوەکراوە، نەبوونی بنکەی پشکنین و کۆنترۆڵی جۆریی سەر بە حکومەتی
بەغدا لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، کە بەرپرسن لە پشکنینی زێڕ و لێدانی مۆری
فەرمی (قۆغە)، چونکە ئەو مۆبایل و ئامێرە تەکنەلۆژیانەی لەوێوە هاوردە دەکرێن، مۆڵەتی
فەرمی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقیان نییە، ئەمەش بە نایاسایی لە قەڵەم
دراوە...
2148 جار خوێندراوەتەوە