داواکاری گشتیی تورکیا: عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازادناکرێت و سزاکەشی کەمناکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
02:53 - 26/02/2026
کوردستان
+
-

داواکاری گشتیی تورکیا دەڵێت یاساش هەموار بکرێتەوە بۆ کەس تایبەت نابێت و عەبدوڵڵا ئۆجالان نە بەردەبێت نە سزاکەی کەمدەکرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاکن گورلەک داواکاری گشتیی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی و پێشهاتەکانەوە ڕایگەیاند: دەکرێت لە تورکیادا یاسا هەمواربکرێرەوە و گۆڕانکاریی دروستببێت بەڵام یاسای تایبەت بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و کەسی دیکە دەرناکرێت.

 

داواکارە گشتییەکەی تورکیا بەڕوونیی ئاماژەی بەوەکرد کە مافی هیوا بە ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە نادرێت و وتی، مافی هیوا بە عەبدوڵڵا ئۆجالان نادرێت لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزاشی بۆ دەرناکرێت و گۆڕانکاریی لەو پرسەدا ڕوونادات.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە ساڵێکە پڕۆسەیەکی نوێی چارەسەریی لە تورکیا و باکوری کوردستان دەستیپێکردوە و لەگەڵ ئەو هەنگاوانەی کورد بۆ پڕۆسەکە ناویەتی تورکیا سستە و داواکاریی بەردەوامی کورد و پەکەکەش مافی هیوا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئازادکردنییەتی...

302 جار خوێندراوەتەوە