سیستەمی GPS بۆ ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی قوتابیان جێگیر دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:43 - 25/02/2026
کوردستان
+
-

سیستەمی GPS بۆ ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی قوتابیان جێگیر دەکرێت

 

هەوڵ:KNNC

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش، گواستنەوە و گەیاندن، سەندیکای شۆفێران و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ڕێکخستنەوەی هاتوچۆی قوتابیان و خوێندکاران درا.


لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی سەلامەتی و چاودێریکردنی وردی هێڵەکانی گواستنەوە، سیستەمی شوێنکەوتنی (GPS) لە ناو تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دابنرێت کە ئەرکی گواستنەوەی قوتابیانیان لە سنووری هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە ئەستۆیە. 


بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم پڕۆژەیە بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و سەرجەم پاس و ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی خوێندکاران بگرێتەوە.

118 جار خوێندراوەتەوە