نرخی زێڕ لە بەرزییدا ناجێگیرە و لە سێ
ڕۆژدا نزیکەی 100 دۆلار چووەتە سەر نرخەکەی.
هەواڵ:KNNC
ناجێگیریی نرخی زێڕ بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش
جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و هەر ئۆنسەیەکی نزیکەی 20 دۆلار چوویە سەر
نرخەکەیلە 5 هەزار و 200 دۆلار نزیک دەبێتەوە.
جیاواز لە بەرزبوونەوەکەی ئەمڕۆی لە سێ رۆژی
ڕابردوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ نزیک بە 100 دۆلار بەرزبووتەوە و لە 5 هەزار و 998
دۆلارەوە بۆ 5 هەزار و 195 دۆلار بەرزبووەتەوە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەکەیدا ئێستا نرخی مسقاڵێکی
زێڕی عەیارە 21 کە زۆرترین خواستی لەسەرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە
ملیۆنێک و 137 هەزار دینارە.
نرخی
عەیارە جیاوازەکانی دیکە بەمجۆرەی خوارەوەیە:
نرخی
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێک و 300 هەزار دینارە
نرخی
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 190 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 137
هەزار دینارە
نرخی
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 975 هەزار دینارە
130 جار خوێندراوەتەوە