گەشتەئاسمانییەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ڕاگیران و وەزارەتی
گواستنەوەش دەڵێت هۆکارەکە هونەرییە و پەیوەندیی بە مەترسیی ئاساییشەوە نییە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق
ئەمڕۆ چوارشەممە داخستنی کاتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای ڕاگەیاند و هۆکارەکەیش
بۆ کێشەی هونەریی گەڕاندەوە.
لەوبارەیەوە مەیسەم سافی
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: داخستنی فڕۆکەخانەکە و ڕاگرتنی
گەشتەکان بەهۆی هۆکار و گرفتی هونەرییەوە و بابەتەکە بۆ دڵنیایی پارێزراویی گیانی
هاووڵاتییانە
ئاماژەی بەوەشکرد
تەواوی ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەبوونی مەترسیی ئاساییش دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە و
هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستی بابەتەکەوە نییە.
وتەبێژەکەی وەزارەت
لەبارەی کردنەوە فڕۆکەخانەکە وتی، ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی گرفتەکان لەڕێگەی تیمە
شارەزاکانەوە دەستیانپێکردوە و لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا فڕۆکەخانەکە دەکرێتەوە و
گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە...
1715 جار خوێندراوەتەوە