عەباس عەراقچی دەڵێت ئێران پەرە بە چەکی ئەتۆم نادات و دەستبەرداری تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی نابێت و بنەمای هەر ڕێککەوتنێکیش
بەرژەوەندی گەلی ئێرانە لەو دەرفەتە مێژوویی یەی ئێستا.
هەواڵ:KNNC
عەباس عەراقچی وەزیری
دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: ئێران پەرە بە چەکی
ئەتۆم نادات، بەڵام لە هەمان کاتدا دەستبەرداری مافی کەڵک وەرگرتن لە سودەکانی تەکنەلۆژیای
ئەتۆمی نابێت، هەروەها دەرفەتێکی مێژوویی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بێوێنە کە
چارەسەری نیگەرانییە هاوبەشەکان بکات و بەرژەوەندی هەمەلایەنە بەدەستبهێنێت و بنەمای هەر ڕێککەوتنێکیش بەرژەوەندی گەلی ئێرانە.
عەراقچی وتیشی ڕێککەوتن
لەگەڵ ئەمەریکا لەنێو دەستەکانماندایە بەو مەرجەی دیپلۆماسییەت لەپێشینەی
دانوستانەکان بێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە
ئێران هیچ دوودڵ نییە لە ئەنجامدانی هەر کارێک بۆ پاراستنی سەرەوەریی خۆی و هەوڵی
تەواو دەدات بە ئاشتیی بگاتە چارەسەر بۆ ئەو ناکۆکییانەی کە هەن.
بڕیارە سبەینێ گەڕێکی
دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە ژنێف بەڕێوەبچێت و ئێران ڕاپۆرتێک
لەبارەی دانوستانەکان و چۆنییەتی گەیشتنە ڕێککەوتنێک پێشکەشبکات...
139 جار خوێندراوەتەوە