واشنتن بە وردی چاودێریی گرژییەکانی نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی دۆخی سوریاوە داوا دەکات سەرجەم لایەنەکان لەجیاتی پەنابردن بۆ چەک، ڕێگەی دیالۆگی سیاسی هەڵبژێرن و کار بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بکەن.
تۆم بیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکە بەرەو ئاڵۆز و پشێوی نەبرێت و هاوکات ئاشکرای کرد کە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا، لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئاسانکاری و دروستکردنی دیالۆگ لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).
سەبارەت بە پێشهاتە مەیدانییەکان، واشنتن نیگەرانی خۆی نیشانداوە لە هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر گەڕەکەکانی "ئەشرەفییە" و "شێخ مەقسود" و جەخت دەکاتەوە کە لەم دۆخە هەستیارەدا، تەنها چارەسەری سیاسی دەتوانێت سەقامگیری بگەڕێنێتەوە.
757 جار خوێندراوەتەوە