یەکێتی زانایانی ئایینی
ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە ئەمڕۆ هەینی 9 ی کانونی دوەمی 2026
بڵاویکردەوە، بە توندی ئیدانەی هێرش و بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی کورد و خەڵکی سڤیلی
لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب کرد
هەواڵ : KNN
یەکێتی زانایان ڕایگەیاندوە،
کە ئامانجگرتنی کورد لەو ناوچانە بە هەمو پێوەرێک پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی
ئیسلام، مافەکانی مرۆڤ و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە. ئاماژەی بەوەش کردوە کە هیچ یاسا
و لۆژیکێک، جگە لە دەمارگیری کوێرانە، ڕێگە بەو هێرش و کوشتن و ستەمە گەورەیە
نادات
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا،
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کە لە ئاست ئەو هێرشکارییانەی بەرامبەر بە کورد
دەکرێت بێدەنگ نەبن
هەروەها داوا لە دامەزراوە و کەسایەتییە ئایینییەکانی
(کورد و عەرەب) لە ناو سوریا کراوە کە بەرپرسیارانە ڕۆڵی خۆیان ببینن بۆ هێورکردنەوەی
دۆخەکە و ڕاگرتنی شەڕ، وەک فاکتەری ئاشتی کار بکەن نەک زیاتر خۆشکردنی ئاگری
ململانێکان
لە کۆتاییدا، یەکێتی
زانایان ڕو لە حکومەتی سوریا دەکات و داوای لێدەکات کۆتایی بە شەڕ و دەستدرێژی و گەمارۆکان
بهێنێت. جەخت کراوەتەوە کە پێویستە لەبری گرژی، دانوستان و ئاشتی و دیالۆگ بکرێتە بنەما بۆ بونیادنانی
سوریایەکی نوێ کە تێیدا مافی هەمو پێکهاتەکان پارێزراو بێت
101 جار خوێندراوەتەوە