هاکان فیدان: کورد و ئیسرائیل هاوپەیمانی یەکترن و دەیانەوێت سوریا پارچەبکەن

KNN : Kurdish News Network
02:59 - 08/01/2026
کوردستان
+
-

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت کورد و ئیسرائیل هاوپەیمانن و دەیانەوێت سوریا پارچە پارچە بکەن، دەشبێت هەسەدە واز لە جوداخوازیی بهێنێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئیسرائیل پێچەوانەی قسەکانی بەردەوامە لە هەوڵەکانی پەرتکردنی سوریا و کورد و هەسەدەش لە لایەکی دیکەوە هەمان ئامانجیان هەیە، هەوڵی پارچەکردنی سوریا لەلایەن ئیسرائیل و هەسەدەوە لە یەک کاتدا شتێکی بەڕێکەوت نییە و ئەوان هاوپەیمانی یەکترن و پشتیان بە یەکتر قایمە.

 

هاکان فیدان وتیشی، سەرباری هەوڵەکانی چارەسەریی هەسەدە بەردەوامە لە ستراتیژەکانی خۆی و نایەوێت تیکەڵی سوپای سوریا ببێت، هێشتا بە دڵی خۆیان حکومی ناوچەکە دەکەن و هیچ هەنگاوێکیان بۆ ڕێککەوتن نەناوە، دەبێت هەسەدە واز لە جوداخوازیی بهێنێت و ڕیککەوتنی 10ی ئازار جێبەجێبکات.

 

ئاماژەی بەوەشدا دەبێت هەسەدە لەنێو حەلەبدا بەڕێوەبەرییەکی تایبەت بەخۆی داناوە و لە کاتێکدا حکومەت هەیە، دەبێت هەرچی زووشە لەو گەڕەکانە بکشێنەوە و حکومەت بچێتە نێویان.


هاوکات جەختی لە پاڵپشتییەکانی تورکیا بۆ سوریا کردەوە و ڕایگەیاند: بەردەوامدەبن لە هەوڵەکانی بەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی سەر ئاساییشی تورکیا یەکپارچەیی سوریا دەپارێزن...

612 جار خوێندراوەتەوە