حکومەتی هەرێمی
کوردستان دەڵێت سێ ساڵە عێراق کەمتر لە نیوەی بەشەدارایی بۆ هەرێم دەنێرێت و کۆی
شایستەی دارایی هەریم لەو ماوەیەدا نزیکی 24 ترلیۆن بووە لە کۆی نزیکی 58 ترلیۆن.
هەواڵ:KNNC
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕی دارایی نێردراو و نەنێردراو
بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجەی سێ ساڵەدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ماوە سێ ساڵی ڕابردوودا،
لەدوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵیی عێراق، لە 21ـی حوزەیرانی ساڵی
2023، کە بۆ هەر سێ ساڵی دارایی (2023 – 2024 – 2025) بوو، تیایدا پشکی هەرێمی
کوردستان، دوای چەندین گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان
و حکومەتی فیدڕاڵ، دیاری کرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، جیاوازیی
نێوان شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەوەی بە کردەیی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە،
لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا خەرج کراوە، بە قەبارەیەکی گەورە خەمڵێندراوە و هەرێم ڕووبەڕووی
"گەمارۆی وەبەرهێنان" و "کەلێنی گەورەی دارایی" کراوەتەوە.
فەرمانگەکەی حکومەت
وتوشیەتی، بەپێی داتاکان، کۆی شایستەی دارایی هەرێم گەیشتووەتە 58.3 ترلیۆن دینار،
بەڵام ئەوەی بە کردەیی بۆ هەرێم نێردراوە لە 24.3 ترلیۆن دینار تێپەڕی نەکردووە، کە
دەکاتە %41ی مافە داراییەکان و ئەمەش تەنها %3.9ی کۆی بودجەی عێراقە....
145 جار خوێندراوەتەوە