سیپان حەمۆ دەڵێت
وانەی دەستدرێژیکارانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دادەدەین و وایان لێدەکەین ئەمەیان
بیر نەچێتەوە.
هەواڵ:KNNC
سیپان حەمۆ: ئەندامی
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-ههسهده لهپهیامێكدا بۆ دانیشتوانى
گهڕهكه كوردنشینهكانى شێخ مەقسود و ئهشرهفییه و بهنى زهید و وتی، ئەمە
ڕۆژی شکۆمەندییە، شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بهنى زهید، هێمای خۆڕاگریی و
خۆڕاگرین، زیاتر لە15 ساڵە ڕوبەڕوی هەموو جۆرە هێرش و گەمارۆ و دەستدرێژییەک
بونەتەوە".
فەرماندە
کوردەکە وتوشییەتی، "ئێمە باوەڕمان بەئاستی بەرزی هۆشیاری نەتەوەییو
پابەندبوونیان بەگەڕەک و ماڵەکانیان و پشتیوانی بێوچانیان بۆ کوڕ و کچەکانیان کە
لەبەرگریکردن لە شکۆمەندیی و ئاساییشدا دەجەنگن، پێمانوایە خۆڕاگریی و یەکگرتویی
ئێوه، دەبێتە هۆی ئەوەی دەستدرێژیکاران درک بەباجی دەستدرێژییەکەیان بکەن و وانەیەکی وایان پێدەدەین کە بریران نەچیتەوە."
سیپان حەمەۆ
وتویەتی لە ڕابردوودا خۆڕاگریی دانیشتوان، بناغەی پوچەڵکردنەوەی هەموو پیلان و
هەڕەشەکان بوە و هەرواش دەمێنێتەوە، شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بهنى زهید، بەقەڵای بەرخۆدان دەمێننەوەو
ناشکێن، خۆڕاگرییو ڕاپەڕینی گەلەکەمان بەئیرادەیەکی بێوچان بەردەوامدەبێت تا خاک
و گەل و شکۆمەندییدمان پارێزراو دەبێت.
1746 جار خوێندراوەتەوە