ئاساییشی ناوخۆی حەلەب دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە
و دەڵێت خەمی هیچ شتێکتان نەبێت ئێمە لێرەین و تا دوا دڵۆپ خوێن بەرگریی دەکەین.
هەواڵ:KNNC
ئاساییشی ناوخۆ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی حەلەب بڵاوکردەوە و دڵنیاییدا لە پاراستنی
ناوچەکە تا دوا دڵۆپی خوێن.
ئاساییش وتویەتی، سەرۆکۆنەی
ئەو هێرشە دڕندانانەی گروپەچەکدارە ناپاکەکانی سەر بە دیمەشق دەکەن بۆسەر
گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بەنی زەید دەکەن، کە پێشێلی تەواوی یاسا و پێوەرە
مرۆییەکانە و زیانی گیانیی و ماڵییان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پەرەسەندنی ئێستا دەرئەنجامی
ڕاستەوخۆی ئەو سیاسەتە شەڕانگێزانەیە و دووبارەبوونەوەی ئیستفزازییە کە ئەم کوتلانە
ئەنجامی دەدەن، لە سەپاندنی گەمارۆیەکی ئەمنی و مرۆیی خنکێنەرەوە تا هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردن
بە تانک و زرێپۆش و بە ئامانجگرتنی گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون بە هاوەن و درۆنی بۆمبڕێژکراو و موشەکی گراد و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
ئاسایشی ناوخۆ داوای لە هاووڵاتییان کردوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و وتویەتی "داوا لە گەلەکەمان دەکەین
لەو گەڕەکانە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و بە هەواڵ
و دەنگۆی ناڕاست کە ئامانجیان ئاوارەبوون و دروستکردنی دۆخی کۆچکردنە، هەڵنەخەڵەتێن چونکە ئەوانە دەیانەوێت کورد بترسێنن و ناتەبایی دروستبکەن، هەروەها با هاووڵاتییان لە نزیکەوە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ
بکەن، وەک هەمیشە دەیانناسین و بە دڵسۆزی و نیشتمانپەروەرییەوە پاڵپشتییان بکەن.
ئاساییش حکومەتی بەرپرسیار کردوە و وتویەتی " وێڕای بەرپرسیارێتی تەواو
و ڕاستەوخۆی حکومەتی دیمەشق لەم پێشێلکاریانە و ئەو پەرەسەندنە مەترسیدارەی کە مەترسی
لەسەر ژیانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی هەیە و سەقامگیری شارەکە تێکدەدات، داوا لە ڕێکخراوە
نێودەوڵەتییەکان و ئۆرگانەکانی مافی مرۆڤ و دەکەین بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ
بگرن و هەنگاوی خێرا بگرنەبەر و فشاربکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە شەڕانگێزانە و هەڵگرتنی
ئەو گەمارۆ ناڕەوایانەی کە سەپێنراون لەسەر دانیشتوانی گەڕەکە کوردییەکان."
دڵنیاییشی داوە لە پاراستنی ناوچەکان و بە هاووڵاتییانی وتوە خەمی هیچتان نابێت ئاساییش بوونی هەیە و تا دوادڵۆپ بەرگری لە خاک و خەڵک دەکات و بە توندی بەرپەرچی هەر هێرشێک دەداتەوە کە دەکرێتە سەر هاووڵآتییان و سازش لە پاراستنیان ناکات...
190 جار خوێندراوەتەوە