ساڵح موسلیم دەڵێت کورد لە ڕۆژئاوا زیاتر لە 10 ساڵە هاوپەیمانی
ئەمەریکایە و فەرمان لە هیچ کەس وەرناگرێت، هەر کارتێک کە لەگەڵ دیمەشق خەریکە
دەگەنە ڕێککەوتن و ئاشتیی تورکیا تێکی دەدات.
هەواڵ:KNNC
ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات-پەیەدە لەبارەی
ڕووداوەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب ڕایگەیاند: ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر کوردانی شێخ مەقسود و
ئەشرەفییە سەر بە تورکیان و چەکداری ئەوانن، ئەوان تەنانەت قسە لە حکومەتی سوریاش
وەرناگرن و لە ئەنقەرەوە ئاڕاستە دەکرێن.
لەبارەی هەوڵی پارچەکردنی سوریا سەرکردە کوردەکە وتی، کورد و هێزەکانی سوریای
دیموکرات-هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە 10 ساڵە هاوپەیمانی ئەمەریکان و
پێکەوە شەڕی تیرۆریان کردوە، ئەوان فەرمان لە هیچ کەسێک وەرناگرن لە ناوەوە و
دەرەوەی سوریا، ئەوانەشی دەڵێن کورد فەرمان لە قەندیل وەردەگرێت و دەیەوێت
یەکپارچەیی سوریا تێکبدات، تەنها بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخەکە وادەڵێن و تەواوی ئەو قسانە
بێبنەمان.
ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەشدا، لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتەوە هەر جارێک کورد و
دیمەشق ویستویانە ڕێکبکەون تورکیا کێشەی دروستکردوە و هەموو شتێکی تێکداوە، ئەوان
نایانەوێت سوریا سەقامگیر بێت و ئاشتیی لە وڵاتەکە بەرقەرار بێت...
741 جار خوێندراوەتەوە