ئیلهام ئەحمەد: سوپای سوریا دەستی بە قڕکردنی کوردی ستەمدیدە کردوە

KNN : Kurdish News Network
01:20 - 07/01/2026
کوردستان
+
-

ئیلهام ئەحمەد دەڵێت سوپای سوریا شەڕی لە حەلەب ڕاگەیاندوە و دژی ئەو کوردانە شەڕ دەکات کە بە دەست ڕژێمی پێشوەوە هەموو ئازارێکیان بینیوە و ئاوارەی حەلەب بوون.


هەواڵ:KNNC

 

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەریی خۆسەر ڕایگەیاند: وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب شەڕی ڕاگەیاندوە و دژی ئەو کوردانەی هەموو جۆرە ستەمێکیان بەرامبەر کراوە بە دەستی ڕژێمە جیاوازەکانی وڵاتەکە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، زۆرینەی دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دانیشتووی عەفرین بە زۆر ئاوارەکراون و لە زێدی خۆیان هەڵکەندراون.

 

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە ڕایگەیاند: سەرەڕای پابەندبوونی کورد بە ڕێککەوتنی یەکی نیسان، لایەنی بەرامبەر پابەند نەبووە پێیەوە، لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانی گفتوگۆ وەزارەتی بەرگری دیالۆگ ڕەتدەکاتەوە.

 

هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر داوای لە دیمەشق کرد کە بەرپرسیارێتی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستا بگرێتە ئەستۆ و ڕێبازێکی عەقڵ و لۆژیک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە پەیڕەو بکات و واز لە شێوازەکانی شەڕ و شەڕەکان بهێنێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەلی سوریا بە ڕادەی پێویست بەدەست شەڕەکانەوە ئازاری چەشتووە، داواش لە هەموو سوریاییەکان دەکەین، بەتایبەت گەنجانی سوریا، لەم ڕێگایانە دوور بکەونەوە و دەنگیان بۆ دادپەروەری بەرزبکەنەوە و شەڕ ڕەتبکەنەوە...

216 جار خوێندراوەتەوە