راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە..
بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلامارانە دەکەین، کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق؛ دەکرێتە سەر هاوڵاتیانی کورد لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەبی سوریا.
وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قووڵمان بۆ شەهید و بریندارانی سڤیلی ئەو هێرشانە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین فشارەکانیان بۆ سەر حکومەتی دیمەشق زیاد بکەن، بۆ دەستبەجێ وەستانی هێرش و پەلامارەکان لەلایەک و، ڕاگرتنی گەمارۆدانی هاوڵاتیان و بەکارهێنانی هێز دژی خەڵکی سڤیل لەلایەکی تر، چونکە ئەوە جگەلەوەی پێشێلکارییەکی ئاشکرایە و دەرگای شەڕ و ناسەقامگیری خراپتر بە ڕووی کۆمەڵگەی سوریادا دەکاتەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان
208 جار خوێندراوەتەوە