هەسەدە دەڵێت حکومەت و گروپەکانی بە قورسی ناوچەکە بۆردومان دەکەن و
بەرپرسیارییەتی هەر وەڵامدانەوەیەک لە ئەستۆی ئەوانە و ئاڵۆزییەکانیش ڕێگەی نێوان سوریا و تورکیایان داخست.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:
چەکدارانی سەر بە دیمەشق و گروپە گرێدراوەکانیان بە چڕی و بە چەکی قورس بۆردومانی
ناوچەکانی دێرحافر و بەنداوی تشرین دەکەن و خەڵکانی سڤیل و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان
بە ئامانجدەگرن.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانەکانی چەکدارانی سەر بە دیمەشقەوە لە شێخ مەقسود
کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەسەدە وتوشییەتی، بۆردومانەکانی چەکدارانی سەر بە حکومەت بۆسەر
ناوچەکانمان پێشێلی ئاگربەست و ڕێککەوتنی پاراستنی سڤیلەکانە و شەڕڤانان پابەندن
بە پاراستنی خاک و خەڵکی ناوچەکە بە هەموو جۆرێک.
هاوکات هەسەدە ئەوەشی وتوە، کە بەرپرسیارییەتی هەر وەڵامدانەوەیەکی
هێزەکانیان لە ئەستۆی حکومەتی سوریا و چەکدارەکانییەتی.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە سوپای سوریا ڕایگەیاند: هەسەدە بۆردومانی
سەربازانی کردوە و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە و 3 سەربازی دیکەش برینداربوون.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی ئاڵۆزییەکانی حەلەبەوە ڕێگەی حەلەب-غازی عەنتاب واتا ڕێگەی نێوان سوریا و تورکیا داخرا...
271 جار خوێندراوەتەوە