تورکیا سزای نوێی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند

KNN : Kurdish News Network
01:51 - 06/01/2026
کوردستان
+
-

لە کاتێکدا پڕۆسەی چارەسەریی و ئەوروپا خوازیاری ئازادکردنی دەمیرتاشن، تورکیا سزای نوێی زیندانییکردنی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ دادگەی مێرسین سزای 1 ساڵ و 5 مانگ و 15 ڕۆژ زیندانیی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراسیی گەلان-هەدەپەدا سەپاند، ئەوەش بەبێ ئامادەیی خۆی لە دادگە و ڕەتکردنەوەی داواکاریی ئامادەبوونی بە بیانی پاراستنی ئاساییش.

 

سەپاندنی ئەو سزایە بەسەر سەرکردەکەی کورددا بە تۆمەتی سوکایەتیکردنە بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و لە وتارانەی لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ  2016 دا پێشکەشی کردبوون.

 

هەرچەندە پارێزەرانی دەمیرتاش داوای کاتی زیادەیان کرد و ڕایانگەیاند: بەهۆی ئەو داواکارییانەی کە لە دانیشتنی پێشوودا پێشکەشی دادگایان کردبوو، نەیانتوانیوە بەرگریی لە دەمیرتاش بکەن لە دژی بۆچوونی داواکاری گشتیی، دادوەر داواکارییەکەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە دانیشتنی پێشوودا کاتی بەرگرییکردنیان پێدراوە و دوابەدوای ئەمەش پارێزەران داوای ڕەتکردنەوەی دادوەریان کرد و ڕایانگەیاند کە مافی بەرگرییەکی دادپەروەرانە پێشێل کراوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئازادکردنی دەمیرتاش و زیندانییانی سیاسیی دیکە وەک بەشیک لە پڕۆسەی چارەسەریی دەبینرێت و پێشتریش دەوڵەت باخچەلی وتی ئازادکردنی دەمیرتاش دەبێتە خێر بۆ تورکیا و ئەردۆغانیش وتی دادگە هەر بڕیاریک بدات پابەندی دەبن، هاوکاتی هەموو ئەوانەش دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی سەرکردە کوردەکەی لە تورکیا کردوە و تورکیا پابەندی داواکە نابێت و لە 4ی کانونی یکەم-12ی 2016وە لە زیندانی کردوە و لە ئێستادا لە گرتوخانەی ئەدیرنەیە...

442 جار خوێندراوەتەوە