نرخی دۆلار لە بەرزییدا ناجێگیرە

KNN : Kurdish News Network
12:07 - 06/01/2026
کوردستان
+
-

نرخی دۆلار لە بەرزییدا ماوەتەوە و لە هەندێک شوێن 100 دۆلار بە نزیکی 150 هەزار دینارە.

 

هەواڵ:KNNC

 

دوای بەرزبوونەوە بەرچاوەکەی تا ئێستا نرخی دۆلار ئاسایی نەبووەتەوە و ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 147 هەزار دینار، دواتریش نرخەکەی بۆ  147 هەزار و 250 دینارەوە بۆ 147 هەزار و 500 دینار بەرزبوویەوە، پاشانیش بۆ کەمتر لە 147 هەزار دینار دابەزی.

 

لە دەرەوەی بازاڕی دراو و لە ئاڵوگۆڕگەکانی دراو، نرخەکە جیاوازترە و دۆلاری ئەمەریکیی بە چەند هەزارێک گرانترە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 150 هەزار دینار لە هەرێمی کوردستان.

 

جیا لە هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقیش لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە و ئەمڕۆش لە بازاڕی دراوی عێراق 100 دۆلار بەرامبەربوو بە 148 هەزار و 500 دینار، لەدەرەوەی بازاڕیش نرخەکە بەرزترە.

 

شارەزایانی بوارەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ زیادبوونی خواستی هاووڵاتییان لەسەر دراوکە دەگەڕێننەوە چونکە نرخی فەرمی گۆڕانکاریی بەسەردانەهاتووە، بەڵام بەهۆی پشوەکانی سەریساڵ و نەخستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوندییەوە، دۆلار لە بازاڕدا کەم بووەتەوە، ئەوەش هۆکارە بۆ دابەزینی بەهای دینار کە لە هەفتەیەکدا نزیک بە 6 هەزاری لە بەهاکەی لەدەستداوە...

269 جار خوێندراوەتەوە