ئەمشەو سەرمای بەهێز و سبەینێ بەفری دیکە بەڕێوەیە

KNN : Kurdish News Network
01:29 - 30/12/2025
کوردستان
+
-

شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لەمشەوەوە پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان تا نزیکی 15 پلە ژێر سفر دەچن.

 

هەواڵ:KNNC

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و کەشەکە سارد دەبێت و لە شەودا شەختە دروست دەبێت لە ناوچەشاخاویی و ناوەندی ساردەکان.

 

بەیانیش شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەمان ئەو ناوچانە دەکات کە دوێنێ بەفری لێباری و  بڕی بەفری پێشبینیکراویش لە نێوان (5-10) سم دەبێت.

 

لای خۆشییەوە کەشناس پشتیوان پێنجوینی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئەمشەو سەرمای بەهێز ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە زۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر دادەزبەن و دەگەنە پلەی بەستن

ئاماژەی بەوەشدا، پلە پێشبینیکراوەکانی بەرزترین پلەکانی گەرما(پێنجوێن 12 بۆ 15 پلە ژێرسفر، حاجی ئۆمەران 10 بۆ 12 پلە ژێرسفر، سلێمانی 4 بۆ 6 پلە ژێرسفر، هەولێر 1 پلە ژێرسفر، دهۆک 2 پلە ژێرسفر، هەڵەبجەی 4 پلە ژێرسفر، کەرکوک 1 پلە، کەلار 0 پلە، عەربەت 5 پلە ژێر سفر) دەبێت...

1125 جار خوێندراوەتەوە