بارانبارین بەردەوامە و لە ناوچەیەکی هەرێمی
کوردستان بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە 500 ملیم نزیک دەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
لە ئێوارەی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی
کوردستانی گرتوەتەوە و لەبەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و تەنانەت ناوەندی هەندێک ناوچەی
ئاوەدانییش بەفربارین دەستیپێکردوە.
شێخ جەمالی کربچنە جوتیار و شارەزای بواری
کشتوکاڵ لەبارەی بڕی بارانبارینەوە لە سنوری کربچنەی سەنگاو ڕایگەیاند: لە دوێنێوە
زیاتر لە 10 ملیم باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینیش بۆ ئەمساڵ لە گوندەکە
گەیشتوەتە 428 پۆینت 7 ملیم...
4255 جار خوێندراوەتەوە