عەبدوڵڵا ئۆجالان: دەبێت تورکیا ئاسانکاربێت بۆ ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق

KNN : Kurdish News Network
11:56 - 30/12/2025
کوردستان
+
-

عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ سەریساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت دەبێت تورکیا ئاسانکاریی بکات بۆ ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان، چونکە دیموکراسییەت تاکە ڕێگەی سەقامگیرییە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گۆشەگیرکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە پەیامێکی بۆ سەریساڵ بڵاوکردەوە جیا لە پیرۆزبایی و هیوای ئاشتیی، تیایدا جەختی لە پێویستی دیموکراسییەت و دەستەبەری مافی هەمووان کردوەتەوە.

 

عەبدوڵڵا ئۆجالان وتویەتی، گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە خێران و کوردیش بەشێکی سەرەکییە لەو گۆڕانکارییانە و پشکی شێری بەردەکەوێت لە پرسەکەدا.

 

ڕێبەری پەکەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە گۆڕانکارییەکان دیمکوراسییەت و چارەسەرییان کردوەتە ناچاریی و ئاشتی ئێستا بژاردە نییە بەڵکو ناچارییە و دەبێت هەمووان باش لەو ڕاستییە تێبگەن.

 

لەبارەی سوریاشەوە سەرکردە کوردەکە وتویەتی، دۆخی سوریا ئاڵۆزە و دیموکراسییەت و پێکەوەیی تاکەچارەسەرە، دەبێت تورکیاش ئاسانکاریی بکات بۆ ڕێککەوتنی کورد و دیمەشق و ڕۆڵی ئەرێنی ببینێت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاردا...

95 جار خوێندراوەتەوە