سەرچاوەیەک لە پارتی: مەسعود بارزانی بڕیاری کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دەدات

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 30/12/2025
کوردستان
+
-

دوای ڕووداوەکانی دوێنێی نوێ پەرلەمانی عێراق سەرچاوەیەک لە پارتی ڕایدەگەیەنێت کە مەسعود بارزانی بڕیاری بەشدارینەکردن لە حکومەت دەدات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەیەکی باڵای ناو پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەغدادلیەومی ڕاگەیاندوە، دوای ئەوەی لە پەرلەمان ڕوویدا و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی بڕیاری کشانەوەی لە بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق داوە.

 

سەرچاوەکە کە نەیوستوە ناوی ئاشکرابکرێت ئاماژەی بە دروستی وتویەتی، "مەسعود بارزانی بڕیاری داوە نەچێتە ناو هیچ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق."

 

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە دوو گەڕدا پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵای کاندیدی پارتی و ڕێبوار کەریمی کاندیدی هەڵوسێتدا یەکلایی نەبوویەوە.

2309 جار خوێندراوەتەوە