بڕی بەفربارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیەندرا و لە ناوچەیەکی هەرێم
60 سم بەفرباریوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕیوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڕی
بەفربارینی دوێنێ تا ئەمرۆی ناوچەکانی بڵاوکردەوە و زۆرترین بەفر لە چیای پیرس باریوە
لە سنوری دهۆک کە 60 سم ە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسیی، بەفربارینی سنوری پارێزگای دهۆک بەمجۆرەیە(دهۆک 1.5 سم، زاخۆ
3سم، ئاکرێ 12 سم، کردەسێن 5سم، بجیل 10 سم، دینارتە 18 سم، شەرمن 12سم، باکرمان
13سم, چیای پیرس
60سم،
شیلادزێ 13سم، باتوفا 13سم، بامەڕنێ 26سم، مانگیش 15سم، زاوێتە 18 سم، سەرسەنگ 23سم، چامانکێ 18سم، ئامێدی 20سم، باعەدر 4سم، دێرەلووک 17سم، کانی ماسی 35سم، ئەتروش 10سم).
لە سنوری هەولێریش
( پیرمام 18 سم، شەقڵاوە 25سم، هیران 27سم، کۆیە 10سم، دێگەڵە 8سم، سۆران 11سم، خەلیفان
6.5سم، چۆمان 22سم، سیدەکان 25سم، ڕەواندز 15سم، حاجی ئۆمەران 50سم) بەفرباریوە.
لە سنوری
سلێمانی( قڕگە 1سم، سیتەک 5سم، قەرەداغ
3سم، پێنجوێن 17سم، ماوەت 12سم، یاخسەمەر 23سم، تەکیەی کاکەمەند 11سم، ڕانیە 11 سم،
چوارقوڕنە 9 سم، سەرکەپکان 19 سم، قەڵادزێ 23سم) بەفر باریوە....
265 جار خوێندراوەتەوە