بەنگین ڕێکانی دەڵێت ئەنجامی هەڵبژاردنی پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆکی
پەرلەمان هەموو شتێک دایری دەکات و کاریگەریی لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسیی دەبێت، ئەگەریش
شتەکان بە دڵی پارتی نەبێت هەڵوێستی توندی دەبێت کە ڕەنگە بگاتە کشانەوە لە پرۆسەی
سیاسیی.
هەواڵ:KNNC
بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەی حکومەتی عێراق لە پشکی پارتی، کە
بەشدارە لە کۆبوونەوەکانی پرسی جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی کورد، پاش
بەریوەچوونی گەڕەکانی هەڵبژاردن و یەکلانەبوونەوەی لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا
کاندیدی پارتی و ڕێبوار کەریم کاندیدی هەڵوێست، ڕایگەیاند: ڕوونە کە بابەتەکە
تەنها هەڵبژاردن نییە و بابەتەکە سیاسییە بێئەنجامبوونی دوو گەڕی دەنگدان
سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە.
بەنگین ڕێکانی وتیشی، ئەنجامی هەڵبژاردنی پۆستی جێگری دووهەمی سەرۆکی
پەرلەمانی عێراق هەرچییەکبێت کاریگەری تەواوی لەسەر کۆی پرس و پرۆسە سیاسییەکانی
دیکە دەبێت و ئەنجامەکە هەموو شت دیاریدەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگە بێت و شتەکان بە دڵی پارتی نەبن ئەوا هەڵوێستی
زۆر توند و بەهێزی دەبێت و دوور نییە بگاتە کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق...
124 جار خوێندراوەتەوە