تمەنی ئێرانی لە 10 ڕۆژدا زیاتر لە ملیۆنێکی بەهاکەی لەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 28/12/2025
جیهان
+
-

بەهای دراوی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین و هەر 100 دۆلارێک بە 14 ملیۆن تمەنە.


هەواڵ:KNNC

بەهای دراوی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین و لە ماوەی تەنها 10 ڕۆژدا نزیکەی یەک ملیۆن و نیوەی بەهاکەی بەرامبەر بە دراوی ئەمەریکیی لەدەستداوە.

بۆ ئەمڕۆش دراوە ئێرانییەکە بەهایەکی زۆری لەدەستدا و ئێستا نرخی هەر 100 دۆلارێک گەیشتە بە 14 ملیۆن تمەن، لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا، 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 13 ملیۆن و 700 هەزار تمەن، واتا تەنها لە دوێنێوە 300 هەزاری لە بەهاکەی لەدەستداوە.

 

لە 18ی ئەم مانگەدا 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەربوو بە 12 ملیۆن و 700 هەزار تمەن پاش 10 ڕۆژ و ئێستا لە 28ی مانگدا هەر 100 دۆلارێکی ئەمەریکیی بەرامبەرە 14 ملیۆن تمەن، لە ماوەی 10 ڕۆژدا تمەن ملیۆنێک و 300 هەزاری لە بەهاکەی لەدەستداوە....

53 جار خوێندراوەتەوە