خشتەی موچە بڵاوکرایەوە
و وەزارەتی داراییش دەڵێت بەیانی بەیانیییەکەی موچە دابەشناکرێت و لە سێ ڕۆژدا
تەواوی موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.
هەواڵ:KNNC
پاش ئەوەی
وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە نۆسەد و 42 ملیار دیناری وەک موچەی مانگی تشرینی
یەکەم-10 خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، وەزارەتی دارایی
خشتەی موچەی بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکەدا، لە سێ ڕۆژدا موچەی تەواوی
وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت.
دووشەممە؛
خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی،
بەرکەوتوانی کیمیاباران، شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستیی، خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستیی.
سێشەممە؛ موچەی دەستەی
مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکیی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین،
ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەریم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، دیوانی
چاودێری و دارایی، خاونپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابوریی، ناوخۆ،
داد، ئەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و پیشەسازیی، سامانە سروشتییەکان،
گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و گەشتوگوزار، کار و
کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی
زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و ئەنجومەنی
وەزیران و پەرلەمان، دابەشدەکرێت.
دواڕۆژی
دابەشکردنی موچەش کە چوارشەممەیە، موچەی دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەی 70 و 80،
پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاساییش دابەشدەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا
وەزارەتی دارایی و ئابوریی ئاگاداری داوەتە موچەخۆران لەوەی سبەینێ لەدوای نیوەڕۆ
و پاش کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ بچن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، چونکە بانک پارەی تێدا
نییە و تا پارەکە دەکرێتە کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی و دواتریش تا بەسەر
بانکەکەندا دابەشدەکرێت کاتی دەوێت، هەر بۆیە موچەخۆران دوای نیوەڕۆ سەردانی
بانکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان...
1552 جار خوێندراوەتەوە