چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەغداد دارایی هەرێم بۆ موچەی مانگی 10 پارەداربکات

KNN : Kurdish News Network
11:21 - 28/12/2025
کوردستان
+
-

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابوریی دەڵێت چاوەڕوانن ئەمڕۆ بەغداد پارەی موچی مانگی 10 بخاتە سەر هەژماریان و بە خەرجکردنیشی لە ڕۆژانی پشوودا موچە دابەشدەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: چاوەڕوانن ئەمڕۆ بەغداد پارەی موچە بۆ مانگی تشرینی یەکەم-10ی هەرێم بخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت کە نزیکەی ترلیۆنیک دینار.

 

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە لەپاش ئەوەی وازەرەتەکە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە پارەدارکرا، ڕاستەوخۆ ڕێکارەکانی دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات و لە سێ ڕۆژێکدا موچە دابەشدەکرێت.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە لە 22ی ئەم مانگەدا هەرێمی کوردستان 150 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدادکرد و تا ئێستا بەغداد پارەی بۆ موچە نەناردوە.

 

پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕاگەیاندنی پشووی سەریساڵ دابەشکردنی موچە لە ڕۆژانی پشوودا بەردەوام دەبێت...

268 جار خوێندراوەتەوە