لە سنوری سۆران 8 کەس
بێسەروشوێنن و حەوت شاخەوانیش داوای بەهاناوەچوون دەکەن کە لەنێو بەفردا گیریانخواردووە.
هەواڵ:KNNC
موقەدەم کاروان میراودەلی
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە 8 کەسی سنوری سیدەکان
کە مەڕوماڵاتیان هەیە و چوونەتە چیاکانی سنوورەکە، چارەنووسیان نادیارە و تاوەکو ئێستا
نەیانتوانیوە هیچ لەبارەی چارەنووسیانەوە بزانن.
وتیشی نازانرێت کە ئەو
8 کەسە لەنێو بەفردا گیریان خواردووە یان چییان لێبەسەرهاتووە، ئەوەی هەیە دەتوانن
بڵێن چارەنوسیان نادیارە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆرانی ئاماژەی بەوەشدا، سەرباری هۆشدراییە
بەردەوامەکان بۆ هاووڵاتییان کە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، لە دوێنێوە تیمێکی حەوت
کەسیی شاخەوانی لە چیایەکی سیدەکان گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
لە بارەی شاخەوانەکانەوە
وتی، سێ ئۆتۆمبێلیان پێیە و ئەمڕۆ تیمەکانیان دەچن بۆ ڕزگارکردنیان و خۆشی
لەگەڵیان دەچێت، ، بەڵام ئێمە تەنها توانای
ڕزگارکردنی شاخەوانەکانیان هەیە و بەهۆی بەفربارین و سەختی بارودۆخەکەوە ئۆتۆمبێلەکانیان
بەجێدەهێڵن.
داواشی لە هاووڵاتییان
کرد ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییە بۆ گەشت و چوونە نێو بەفر و وتی، شەوی ڕابردوو تەنیا
لە دۆڵی ئالانە 83 ئۆتۆمبێلیان لەنێو بەفر دەرکردوە، هاووڵاتییان بەچوونیان بۆ ئەو
ناوچانە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە و ئەرکی بەرگریی شارستانییش قورس دەکەن...
68 جار خوێندراوەتەوە