زیاتر لە 942 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی 10 خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم

KNN : Kurdish News Network
12:37 - 28/12/2025
کوردستان
+
-

بەغداد موچەی مانگی 10ی خەرجکرد و زیاتر لە 942 ملیار دینارە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە پارەدارکراون بۆ موچەی مانگی تشرینی یەکەم-10

 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، بڕی 942،845،000،000 ) نۆ سەدو چل و دوو ملیارو هەشت سەدو چل و پێنج ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 

چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆش لیستی موچە ڕابگەیەندرێت و بەپێی قسەکانی پێشوتری فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتیش لە ڕۆژانی پشووی سەریساڵدا موچە دابەشدەکرێت...

69 جار خوێندراوەتەوە