دەوڵەت باخچەلی: من گورگە بۆرەکەم و هەرواش دەمێنمەوە

KNN : Kurdish News Network
03:12 - 06/12/2025
کوردستان
+
-

دەوڵەت باخچەلی لە وەڵامیدا بۆ بارەگای بارزانی دەڵێت: من هەر گورگەبۆرەکەم و هەروەک گورگی بۆریش دەمێنمەوە ئەگەر بە دانایی قسەنەکەین دەکەوینە هەڵەوە، داواش لە هەمووان دەکات تورکیا لە گێژاوی چاوەڕوانکراو ڕزگاربکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لە نوێترین لێدوانیدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی، وەڵامی بارەگای بارزانی دایەوە لە بەرامبەر ناوهێنانی وەک گورگی بۆر و ڕایگەیاند: "من هەر گورگە بۆرەکەم و هەروا وەک گورگی بۆریش دەمێنمەوە و بەوشێوەیەش کۆچی دوایی دەکەم، دەبێت هەمووان بزانن چۆن دەدوێن ئەگەر بە دانایی قسەنەکەین دەکەوینە هەڵەوە."

 

 

باخچەلی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی وتی، قۆناغەکە هەستیار و مێژوویی یە، ناتوانن و نابێت ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەستبدەن کە لە سەدەی ڕابردووەوە هەوڵی بۆ دەدەن، نابێت وزە و تێکۆشانی سەدەیە بەفیڕۆبچێت, پەیامەکانی ئیمراڵی زۆر ڕوون و لەجێی خۆیدان و هه‌موومان گه‌یشتوین به‌و ڕاستیه‌ى شێواندنى پرۆسه‌كه‌ هیچ سودێکی نییە.

 

سەرۆکی مەهەپە لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی داهاتووی تورکیا دەبینن لە ڕابردوو تێگەیشتوون و باوەش بۆ کورد دەکەنەوە، وەک عەبدوڵڵا ئۆجالان دەڵێت: نابێت لەگەڵ چەکی دەستمان واز لە چەکی مێشکیشمان بهێنین؟

 

بێگومان ئەگەر وانەکەین ئەوا دەگەینە بنبەست و ململانێکان داهاتووی وڵات بەرەو وێرانبوون و دەبەن و تورکیا لە گرژیی و ئاڵۆزییدا دەخنکێت، ئەرکی هەرکەسێکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و تورکیا لە هەر گێژاوێکی ڕزگاربکات کە چاوەڕوانی وڵاتەکەیە، قۆناغەکە لۆژیکی سیاسی قۆناغەکە ئامانجی تورکیای بێتیرۆرە لەسەر بنەمای پتەوکردنی یەکییەتی نیشتمانی و برایەتیی سەرەڕای هەندێک لێدوانی بەتاڵ و دژ بە دۆخەکە خەریکن وردە وردە بە ئامانج دەگەن....

521 جار خوێندراوەتەوە