بارەگای بارزانی
تورکیای توڕەکردوە و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە داوای ڕوونکردنەوە لە بەرپرسانی ئەو
حزبە دەکات بەرامبەر ئەو قسانەی بە دەوڵەت باخچەلی کراوە و دەڵێن قبوڵی ناکەین.
هەواڵ:KNNC
لێدوانەکانی بارەگای بارزانی لەبارەی دەوڵەت باخچەلی
تورکیا و بەرپرسانی وڵاتەکەی توڕەکردوە و لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای ڕوونکردنەوەی کردوە بەرامبەر ئەو قسانەی
بارەگاکە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتویەتی، ئەو قسانەی بارەگای
بارزانی بەرامبەر دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە کردویانە جێگەی
قبوڵ نییە و بێڕێزییە، کە تۆمەتی بێبنەمایان ئاڕاستەی ناوبراو کردوە.
وەزارەتەکە داوای لە بەرپرسانی پارتی کردوە
ڕوونکردوە دەستبەجێ ڕوونکردنەوەی خۆیان بدەن و ڕێکاریش لەوبارەیەوە بگرنەبەر.
ئەوەش دوای ئەوە دێت دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند،
چوونە تورکیای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بە یاوەری چەکدار لەنێو تورکیادا لە
شکۆ و سەرەوەریی تورکیای داوە، لەبەرامبەریشدا بارەگای بارزانی وەڵامی باخچلەی دایەوە
و وتیان وامانزانیوە بیروبۆچوونی باخچەلی گۆڕاوە، بەڵام دیارە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە لە
پێستی مەڕدا...
4276 جار خوێندراوەتەوە