عەبدوڵڵا
ئۆجالان دەڵێت پەکەکە بوونی کورد و شکستی دەوڵەتنەتەوەی سەلماند و ئێستا
قۆناغەکە قۆناغێکی نوێیە و سەردەمی ئێستای جیهانیی لەگەڵ دیموکراسیی و
پێکەوەییدایە، دەبێت بە یاسا مەفەکان بچەسپێن.
هەواڵ:KNNC
عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە پەیامێکی بۆ کۆنفڕانسی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک
لە ئیستانبوڵ نارد و پەیامەکە لەلایەن وەیسی ئاکتاشەوە خوێندرایەوە کە بۆ ماوەی 31 ساڵ لە زیندانەکانی تورکیادابوو، لەو ماوەیەشدا 10 ساڵی کۆتایی لە دورگەی ئیمراڵی زیندانییبوو، لە 26ی تەمموز-7ی ئەمساڵدا لەچوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەرییدا ئازدکرا،
عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕایگەیاندوە:
"لە دوورگەی ئیمراڵییەوە و لە هەلومەرجی گۆشەگیریی
26 ساڵەدا، بۆ پرسی کورد لە تورکیا بە گەڕان بەدوای ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیدا
دانوستاندنەکان لەگەڵ دەوڵەت دەستیان پێ کردووەتەوە."
"قۆناغی تێکۆشانی نیوسەدەی کورد و پارتی کرسێکارانی کوردستان-پەکەکە
بۆ بوون و شکۆ تەواوبووە و ئێستا پرسەکە پێی ناوەتە قۆناغێکەوە کە کۆماری
دیموکراسی و کۆمەڵگەی دیموکراسی سەرلەنوێ تێیدا بنیات دەنرێتەوە, پەکەکە بە مسۆگەرکردنی بوونی
نەتەوەیی گەلی کورد ئەرکە مێژووییەکەی خۆی جێبەجێ کرد، لە هەمان کاتدا بنبەستبوونی
سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوەی دەرخست."
"لەژێر رۆشنایی ئەمەدا بڕوام وایە کە ئێمە لە جیاتی دەوڵەت، بە روانگەی
کۆماری دیموکراسی، نەتەوەی دیموکراسی و بە پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراسی، ئازادیخوازی
ژنان، ژینگەیی و دیموکراسی سەردەکەوین."
"ئەم تێگەیشتنە بزووتنەوەکەمانی گەیاندووەتە نوێبوونەوەی ئایدۆلۆژی و
سیاسی، دینامیزمی رێکخستنی و گەلپارێز و بەرەو بەرنامەیەکی سۆسیالیستی بردووە کە دەتوانێ
ببێتە وەڵام بۆ پێداویستییەکانی سەدە.
دەبێت ئاشتیی بنیادبنرێت لەسەر بنەمای یاسایی (هاوڵاتیبوونی ئازاد، ئاشتی
و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئازادیی)."
عەبدوڵڵا ئۆجالان باسی لە شکست و خراپی سیستمی کاپیتاڵیزم و سەرمایەداریی کردەوە و وتویەتی هۆکارن بۆ قوڵبوونەوەی هەمیشەیی قەیرانەکان و هەمووان باش ئەو ڕاستییە دەبینن کا تا دێت کاریگەرییە نەرێنییەکان ئەو سیستمانە خراپتر و زیاتر دەبن...
474 جار خوێندراوەتەوە