لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاهەنگگێڕان بۆ ساڵیادی ڕووخانی بەعس قەدەغەکرا

KNN : Kurdish News Network
12:05 - 06/12/2025
کوردستان
+
-

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە و ئاهەنگگێڕانی بۆ ساڵیادی ڕووخانی بەعسی سوریا قەدەغەکرد و دەڵێت شانە تیرۆرستییەکان کۆبوونەوەکان دەکەنە ئامانج.

 

هەواڵ:KNNC

 

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراویکی بۆ ساڵڕۆژی ڕووخانی دەسەڵاتی بەعسی سوریا بڵاوکردەوە وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی سوریا و هیوای خۆشگوزەرانی بۆیان، لەبارەی چالاکییەکان بۆ ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتی پێشوی سوریا ڕایگەیاند: کۆبوونەوە و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆژانی 7و 8ی ئەم مانگەدا قەدەغەیە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا تەقاندنی چەک و بەکارهێنانی یاری ئاگرین قەدەغەیە و هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕیکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هۆکاری قەدەغەکردنی ئاهەنگگێێران و کۆبوونەوەی ڕوونکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، شانە تیرۆریستییەکان لە هەوڵی هاندانی ناتەبایی و زیانگەیاندن بە پەیکەری کۆمەڵگە و ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی، بە قۆستنەوەی ساڵڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی پێشووو بە ئامانجگرتنی کۆبوونەوەکان بە مەرامی تایبەتی خۆیان.

 

8ی کانونی یەکەم ساڵێک بەسەر ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی سوریادا و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئەبو محەممەد جۆلانی ئەوکاتی سەرۆکی دەستەی دەستەی تەحریری شام و ئەحمەد شەرعی سەرۆککۆماری ئێستای قۆناغی ڕاگوزەری سوریادا تێپەڕدەبێت....

 

1038 جار خوێندراوەتەوە