هۆشداریی لە هاتنی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 06/12/2025
کوردستان
+
-

هۆشداریی لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەدرێت و داوای ئامادەکاریی لە لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت، کەشناسێکیش دەڵێت بارانەکە بارانی پەڵەی سەرتاسەرییە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیند: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕوو لە وڵات دەکات و کاریگەرییەکەی بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

لەبارەی ڕەوشی کەشوهەواوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئینی ڕاگەیاند: شەپۆلەکە لە ئێوارەی ئەمڕۆ و شەوەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان، لە سبەینێشەوە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

وتیشی، لە 8 بۆ 10 ی مانگ بەهۆی قوڵبوونەوەو و چڕبوونەوەی شەپۆلەکە، تاوەبارانی بەخوڕو هەوره بروسکەی بەهێزهەیە لەگەڵ بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو لەناوچەکان و ڕودانی لافاو لە چەم و نزماییەکان و ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەرە.

 

لەناوچە شاخاوی سنورییەکان و زۆر بەرزە کان بەفر دەبارێت لەگەڵ بارینی تەرزە لەناوچەی جیاواز و هەروەها لەکاتی تاوەکانو پێش تاوەکان ئەگەری زیادبوونی خێرایی باش هەیە ، هەروەها لە ناوەڕاستی هەفتە و دواتردا پلە کانی گەرما  3 بۆ 5 پلەی سیلزی دادەبەزن.

 

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، بڕی بارانەکە لە نێوان 80 ملم بۆ زیاتر لە 200 ملم بێت لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، زۆرترین کاریگەری لەسەر گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەرین وڕۆژهەڵاتی باشوری سنوری هەولێر دەبێت.

شاڵاو هیدایەت مژدەشی داوەتە جوتیاران کە ئەم شەپۆلە پەڵيدانی سەرتاسەریی لەگەڵدایە بە ناوچە گەرمەسێرەکانیشەوە.

 

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین شەپۆلیکی کەموێنەیە و کەشناسان داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کردوە، ئامادەکاریی بکات و ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر..

765 جار خوێندراوەتەوە