گوڵستان کڵچ: ئەوانەی چەکدانانی ڕۆژئاوا دەبەستنەوە بە ئاشتیی تورکیاوە نایانەوێت پڕۆسەکە سەربگرێت

KNN : Kurdish News Network
10:44 - 06/12/2025
کوردستان
+
-

ئەندامێکی کۆمسیۆنی ئاشتیی و سەردانیکەری ئیمراڵی دەڵێت: تا دڵنیایی لە پارێزراوی کوردی ڕۆژئاوا نەدرێت نابێت داوای چەکدادان بکرێت و ئەوانەی ئاشتیی تورکیا بەو پرسەوە دەبەستنەوە نایانەوێت پڕۆسەکە سەربگرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

گوڵستان کڵچ کۆچیگیت سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی و ئەندامی کۆمسیۆنی چارەسەریی و سەردانیکەی ئیمراڵی لە لێدوانیدا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند: ئەوانەی لە تورکیادا باسی ڕۆژئاوای کوردستان دەهێننە ڕیزی چارەسەریی نایانەوێت پڕۆسەکە سەربگرێت و بە مەبەست وادەکەن.

 

وتیشی چۆن داوا لە کورد دەکرێت چەک دابنێت کە مەترسیی لەسەر بێت، کورد چۆک چەک دابنێت لە وڵاتیکی نادیموکراسییدا، سوریا پێویستی بە دەستورێکی بەرفراوان و نوێیە و ئەو قسانەی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت بە زیانی پڕۆسەی چارەسەرییە و وتی، ئەوانەی لە تورکیاوا باسەکە دەبەستنەوە بەچەکدانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و پێیان وایە ئەگەر ئەوە نەکرێت کورد لەگەڵ چارەسەریی نییە، هەڵەن و زیان دەدەن لە ئاشتیی، کورد چۆن چەکدانان و تێکەڵبوون پەسەند و جێبەجی بکات، لە کاتێکدا سیستمێکی دیموکراسیی بوونی نییە لە سوریادا؟

 

گوڵستان کلچ وتی، کورد تا دڵنیا نەبێت لە دڵنیایی و پارێزراویی خۆی و لەوەی کە وەک دوزریی و عەلەوییەکانی بەسەرنایەت و کۆمەڵکوژناکرێت، ئەوا نابێت داوای وای لێبکرێت و کاری وا بکات، بەبێ مسۆگەرکردنی پارێزراویی کورد هیچ هەنگاوێکی وا نانرێت، دڵنیایی چییە کە هێرش ناکرێتە سەر خاک و خەڵک و ماڵی کورد تا پێ بڵێن چەک دابنێ؟

106 جار خوێندراوەتەوە