وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی بەشەخۆراک لە قۆناغی کۆتاییدایە و نزیکەی 94%ی هاووڵاتییان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لهراگهیهنراوێكیدا بڵاویكردهوه، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ ڕێکخستنی بەشەخۆراکی مانگانە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و
بەپێی داتاکانیش، له 93.91%ی هاووڵاتییان لهههرێمی كوردستان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە كه بهم جۆره پارێزگاكان ڕیز بهند كراو:
هەڵەبجە: 96.80%
هەولێر: 94.14%
سلێمانی: 93.68%
دهۆک: 93.67%
پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 10ڕۆژ جارێکی دیکە دەرگای نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنی كراوهتهوه، ئەوەش وەکدهرفهتێك بوو بۆ ئهو كهسانهی كه فۆرمهكهیان پڕنهكردبوهوه.
58 جار خوێندراوەتەوە